سلێمانی/
ئه‌سوات ئه‌لعیراق: به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسیی سلێمانی، سێشه‌ممه،
پێشبینیی كرد ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و چه‌ند
ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقی گرتۆته‌وه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا
به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت، هه‌روه‌ك پێده‌چێت نزیكبوونه‌وه‌ی
پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نزمی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بارانبارینی لێبكه‌وێته‌وه.
دارا حه‌سن فه‌ره‌ج به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند "ئه‌و
شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ی له دوێنێوه سلێمانی‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی
دیكه‌ی ههرێمو عێراقی گرتۆته‌وه به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی نزمی
هه‌واوه دروستبووه كه له باكوری ئه‌فریقیاوه هاتووه‌و به باشوری
عێراقدا رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه”، رونیشیكرده‌وه كه ئه‌و
شه‌پۆله "بۆته هۆی نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی بینین له هه‌ندێك ناوچه بۆ
كه‌متر له 100 مه‌تر”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسیی سلێمانی پێشبینیی كرد "كاریگه‌ریی ئه‌و
پاڵهپهستۆیهو ئه‌و شه‌پۆلی خۆڵبارینه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری
داهاتوودا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت‌و ك
...
درێژه