http://geonas.at.ua/

جوگرافیناس

یه‌كشه‌ممه‌, 2017-11-19, 2:06 AM
به‌خێر هاتی میوان | RSS
لیستی پێگه‌

پێشبینی كه‌ش‌



  • ده‌سته‌ی به‌ش
    فایلی جوگرافی [1]
    كتێب به‌ ئینگلیزی [10]
    به‌شی زمانی رووسی [1]
    كتێبی گشتی [2]
    كتێب به‌ زمانی كوردی [1]
    كتێب به‌ زمانی عه‌ره‌بی [20]
    محازه‌ره‌ [27]
    محازه‌ره‌

    ژمێریار

    ئاماده‌بوان: 1
    میوانان: 1
    ئه‌ندامان: 0

    شێوازی چونه‌ژوور

    سه‌ره‌كی » فایله‌كان » فایلی جوگرافی

    به‌كارهێنانی رژێمی زانیاری جوگرافی له‌ به‌رز و نزمی مه‌خمور
    [ داگرتن له‌ سێرڤه‌ره‌وه‌ (1023.4Kb) ] 2010-03-21, 8:38 PM
    لێكۆڵینه‌وه‌
    ده‌سته‌: فایلی جوگرافی | زیادیكرد: kawa
    بینین: 661 | داگرتن: 4062 | لێدوان: 4 | ریزبه‌ندی: 5.0/1
    كۆی وتاره‌كان: 4
    4 kawa   (2012-03-28 9:03 PM)
    ده‌ستخۆش كاك ئه‌یاد.

    3 kawa   (2011-08-16 6:03 AM)
    Supas

    2 ئه‌یاد به‌رلوتی   (2011-08-14 7:14 PM)
    دیاردەی قەتیسبوونی پلەی گەرمی و هۆكارو گاریگەرییەكانی
    ئامادەكردنی: ئه‌ياد به‌رلوتی فیس بوك :ِAyad barloty
    هەوای زەپۆش بە شێوەیەكی گشتی پێكهاتووە لە چەند گازێك كە گازی نایترۆجین بەڕێژەی (79%) و ئۆكسجین بە ڕێژەی (20%) و، لە چەند گازێكی تر كە بە ڕێژەیەكی زۆر كەمتر هەن، وەكو دووانە ئۆكسیدی كاربۆن و ئارگۆن و هتد .... .
    بەردەوام بوونی ژیان ئەمڕۆ پشتی بەستووە بە جێگیربوونی ئەو ڕێژەیە، هەر تێكچوونێك _هەرچەندە كەمیش بێت_ دەبێتە هۆی دروستبوونی چەند كاریگەرییەكی نێگەتیڤ لەسەر لایەنە جیاوازەكانی ژیان.
    گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن بە شێوەیەكی سروشتی لە هەوای زەپۆشدا هەیە، پێش ئەوەی شۆڕشی پیشەسازی ڕووبدات گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن لە هەوادا بە بڕی 280 بەش لە ملیۆن هەبوو، هەرچەندە ئەم ڕێژەیە زۆر كەمە، بەڵام ڕۆڵێكی گرنگی بینیوە لە پارێزگاریكردنی پلەی گەرمی بە شێوەیەكی وەها كە بۆ ژیان گونجاو بێت، ئەمەش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە كە گەردیلەی دووانەئۆكسیدی كاربۆن توانای هەیە وزەی گەرمی دراوە لە ڕووی زەوییەوە گلبداتەوە، لە جیاتی ئەوەی كە بەرەو دەرەوەی زەوی بڕوات هەندێك لەو وزەیەی خۆر گلدەداتەوە.
    پارێزگاریكردن لە پلەی گەرمی گونجاو پشتی بەستووە بەم ڕێژەیەی گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن (280 لە ملیۆن) .
    لەگەڵ دەستپێكردنی شۆڕشی پیشەسازیدا مرۆڤ دەستی كرد بە بەكارهێنانی سووتەمەنی، كە ماددەی ئەندامی تێدایە (نەوت -گاز-خەڵووز) بە بڕێكی زۆر و بە بەردەوامی.
    ئەوەش زانراوە كە ئەم سووتەمەنییانە بڕێكی زۆر كاربۆنیان تێدایە، گازی سروشتی پێكاهاتەیەكی ئەندامییە (هایدرۆ-كاربۆنی)‌و، نەوتیش لە پێكهاتەیەكی ئاڵۆزی ماددە ئەندامییەكان پێكهاتووە‌و، خەڵووزیش لە كاربۆن پێكهاتووە .
    لە كاتی سووتاندنی ئەم ماددەیانە (كارلێككردنیان لەگەڵ ئۆكسجین)دا بە گشتی ئاو و دووانە ئۆكسیدی كاربۆن بەرهەم ئەهێنن، ئەمەش ئەوە ئەگەیەنێت كە ئەم سووتەمەنییانە دەبنە هۆی ئەوەی گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن بە ڕێژەیەكی زۆر زیاد بكات كە دەبێتە هۆی گەرمبوونی هەوای زەپۆش.
    لە ساڵەكانی پەنجاكان لە سەدەی بیستەمدا گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن بەرز بوویەوە بۆ 315 بەش لە ملیۆن، ئێستاش گەیشتووەتە 380 بەش. لە كاتێكدا یەكەمجار ئەم ژمارانە ئەبینی لەوانەیە زۆر نەبێت بەڵام ڕاستی ئەم ڕێژانە مەتریسیدارن و، بە شێوەیەكی بەرچاو پلەی گەرمی زۆر بووە و، بەدڵنییاییەوە ئەگەر ئەم ڕێژەیە لە زیادبووندا بێت ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی كە گاریگەرییەكی خراپ دروست بكات بۆ ژیان لەسەر زەویدا.
    بەداخەوە تا ئێستا دیاردەی (قەتیسبوونی گەرما) چارەسەرێكی نییە جگە لەوەی كە سنوورێكی بۆ دابنرێت تا لەمە زیاتر نەبێت، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیان دروست بكات.

    1 ئه‌یاد به‌رلوتی   (2011-08-14 7:12 PM)
    .

    چیاى ئێڤێرست

    چیاى ئێڤێرست له‌ زنجیره‌ چیاى هیمالایا له‌سه‌ر سنوورى تبت و نیپاڵ .

    به‌به‌رزترین چیاى جیهان داده‌نرێت ، لوتكه‌ به‌رزه‌كه‌ى كه‌ به‌به‌فر داپۆشراوه‌، به‌ 9 كم له‌سه‌ر ئاستى رووى ده‌ریا مه‌زه‌نده‌كراوه.
    چیاى ئێڤێرست: چیاى ئێڤێرست به‌ به‌رزترین چیاى جیهان ده‌ژمێردرێت ، نزیكه‌ى 9كم له‌سه‌ر رِووى ده‌ریابه‌رزتره‌، یه‌كێكه‌ له‌و چیایانه‌ى كه‌ زنجیره‌ چیاى هیمالایاى لێ پێكدێت ده‌كه‌وێته‌ سنوورى تبت ونیپال و باكورى هیند له‌سه‌ر دروستى و رِاستى به‌رزى چیاى ئێڤێرست رِووپێو كاران جیاوازیان هه‌یه‌ . له‌رِاپۆرتى تایبه‌تى نێردراوى به‌ریتانیدا ، كه‌ له‌سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا رِووپێوى ئه‌و چیایه‌یان كردووه‌ ، به‌رزییه‌كه‌ى به‌(8848)م تۆماركراوه‌ ، به‌ڵام خه‌مڵاندنى نارِه‌سمى واباوه‌ سكه‌ به‌رزى چیایه‌كه‌ (8882)مه‌تره‌ .
    ئه‌م چیایه‌ به‌ناوى جورج ئێڤێرست (1790-1866)ز ، ناونراوه‌ . كه‌ به‌رِێوه‌به‌رى گشتى رِووپێوان بووه‌ له‌ هندستان . خه‌ڵكى تبت ئه‌و كێوه‌ به‌ (شومولونجما)و خه‌ڵكى نیپاڵ یش به‌(ساچارماپا) ناوى ده‌به‌ن .
    ئه‌م چیایه‌ له‌ رِووى جیۆلوجیه‌وه‌ چیایه‌كى نوێیه‌و زۆر به‌ته‌مه‌ن نیه‌ ، له‌ چینه‌كانى به‌ردى جیرِى پێكدێت . كه‌ ئێستاش به‌رده‌وام به‌ هۆى جوڵانى ژێره‌وه‌ى بارسته‌ى زه‌وى به‌ هێواشى به‌ره‌وسه‌رو پاڵده‌نرێ . ته‌نیشته‌كانى به‌فر دایپۆشیوه‌، هه‌رچه‌نده‌ لوتكه‌كانى و لێواره‌كانى ،به‌هۆى توندى ئه‌و بایه‌ى كه‌ له‌سه‌رى هه‌ڵده‌كات به‌فرى لێ نامێنێته‌وه‌ .
    بارودۆخى كه‌شوهه‌واى ده‌وروبه‌رى چیایه‌كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كه‌ڵكى ژیانى رووه‌كى و ئاژه‌ڵى نایه‌ت.
    له‌وكاته‌وه‌ى به‌ریتانیه‌كان له‌ په‌نجاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م چیایه‌یان بینیوه‌ ، زۆرله‌ چیانه‌وه‌ردان(شاخه‌وانان) هه‌وڵیانداوه‌ بۆى سه‌ركه‌ون . به‌لاَم هه‌ره‌سهێنانه‌به‌فریه‌كان و درزه‌ قوڵه‌كان و گێژه‌ڵوكه‌ تونده‌كان ، سه‌ربارى زۆر لێژى چیایه‌كه‌ و كه‌مى ئۆكسجین له‌ هه‌وادا، وایكردوه‌ كه‌سه‌ركه‌وتن كارێكى زۆر سه‌خت بێت .
    یه‌كه‌مین هه‌وڵه‌كانى سه‌ركه‌وتنى چیایه‌كه‌ له‌بیسته‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ئه‌نجامدراوه‌ . له‌و ماوه‌یه‌دا (10)ده‌ هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن دراوه‌ . له‌زۆربه‌یاندا چیانه‌وه‌ردانى به‌ریتانى و سویسرى به‌یارمه‌تى كه‌سێك له‌ هۆزى شیربا وه‌ك رێنیشانده‌رو كۆڵهه‌ڵگر ، ئه‌نجامیانداوه‌ هه‌ندێك له‌و هه‌ولاَنه‌ى كه‌ له‌ ماوه‌ى 1921 تاكو 1952 ئه‌نجامدران ، توانیوویانه‌ سه‌ركه‌وتن وه‌ ده‌ست بێنن ، به‌لاَم باردۆخى كه‌شوهه‌وا چیانه‌وه‌ردانى له‌هه‌ڵگه‌رِان خستووه‌. له‌ كۆتاییدا به‌ شێویه‌كى كه‌م تا كورت توانراوه‌ لووتكه‌كه‌ ببه‌زێنن. به‌هۆى زیاد بوونى زانیارى چیانه‌وه‌ردان و چاكتر بوونى كه‌لو په‌له‌كانیان كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا په‌ره‌ى پێدراوه‌ . كه‌لوپه‌له‌كان بریتى بوون له‌ :- پێڵاو جلوبه‌رگى چاك چنراوو گۆسكه‌ى ئۆكسجین هه‌ڵگیراو و ئامێرى به‌ته‌ل كێش سوك .سه‌ركه‌ون ئیدموند هیلارى نیوزله‌ندى ، به‌هاورێیه‌تى رێنیشانده‌ره‌كه‌ى ته‌نزینگ نورگاى ، كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ هۆزى شیرباى نیپالى بۆیه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا ، توانیان بۆ سه‌رچیاى ئێڤێرست سه‌ركه‌ون ، هه‌ردووكیان له‌ نێردراوانى چیانه‌وه‌ردانى بریتانى بوون كه‌ جون هنت سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد . ئه‌ونێردراوه‌ له‌ 10ى ئایارى 1953ز كاتماندویان له‌ نیپاڵ جێهێشت له‌رِووى خۆرئاواوه‌ به‌ چیاكه‌ گه‌یشتن ، كه‌ تاكو ئه‌وكاته‌ به‌كه‌ڵكى پێهه‌ڵـگه‌رِان ده‌هات . چیانه‌وه‌ردان له‌كاتى به‌ره‌وپێشچونیان زنجیره‌یه‌ك سه‌ربازگه‌یان له‌رێگه‌كه‌یاندا دامه‌زراند له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى كه‌سه‌كان له‌هه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كدا . دوا سه‌ربازگه‌ش خێوه‌تێكى بچوك بووه‌ هێلارى و تنزینگ له‌ به‌رزى 8504مه‌تر دایانمه‌زراند. دواتر هه‌ردوكیان له‌ 29 حوزه‌یرانى 1953ز گه‌یشتنه‌لووتكه‌.
    له‌ساڵى 1956ز نێردراوێكى سویسرى دووجار له‌ چیاى ئێڤێرست سه‌ركه‌تن . هه‌رئه‌م نێردراوه‌ش یه‌كه‌م ده‌سته‌بوو گه‌یشته‌ لوتكه‌ى لهوتس ، كه‌ له‌ جیهاندا به‌پله‌ى چواره‌م دى له‌به‌رزیدا .
    له‌ساڵى 1963 نێردراوێكى ئه‌مرێكى چیانه‌وه‌ردان كه‌ نورمان .ج . دیهرنفورس سه‌ركرایه‌تى ده‌كرد ، له‌ 1ى حوزه‌یران دووئه‌ندامیان به‌ناوى توماس هورنباین و ولیه‌م .ف. ئینسولد توانیان له‌ رِووكاره‌ سه‌خته‌كانى خۆرئاواوه‌ سه‌ركه‌ن ، یه‌كه‌م كه‌س بوون توانیان ئه‌م ئه‌ركه‌ له‌م رِووه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن . له‌ 22ى حوزه‌یرانى گه‌یشتنه‌ لوتكه‌ى چیایه‌كه‌ .
    دوگال هاستون و دوگ سكون توانیان له‌ چیاكه‌ سه‌ركه‌ون و له‌رِووكارى خۆر ئاواى باشوور بگه‌نه‌ لووتكه‌ . یه‌كه‌م كه‌سبوون توانیان ئه‌م ئه‌ركه‌ ئه‌نجام بده‌ن . كه‌ له‌ نێردراوى به‌ریتانى بوون . له‌ 10ى حوزه‌یرانى 1980ز دووكه‌س له‌ ئه‌ندامى نێردراوى چیانه‌وه‌ردانى ژاپۆنى سه‌ركه‌وتن ئه‌وانیش تاكاش ئۆزاكى و تسونیو شیگیهیرو بوون ، كه‌ توانیان له‌ رِووكارى باكوره‌وه‌ سه‌ركه‌ون .
    یه‌كه‌م كه‌سبوون توانیان ئه‌م ئه‌ركه‌ ئه‌نجام بده‌ن ، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ 5ى حوزه‌یرانى 1988ز، دوو نێردراوى چیانه‌ووه‌ردان له‌ دوو رِووكاره‌وه‌ گه‌یشتن ئه‌ندامه‌كان له‌ دوو ژاپۆنى و دووچینى و دوو نیپالى پێكاهاتبوون و تیپى هه‌ڵگه‌رِانى یه‌كه‌م له‌ سێ كه‌س پێكهاتبوون ، له‌ نیپاڵه‌وه‌ له‌ رِووكارى باشوره‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵگه‌ران كرد .پێ هه‌ڵـگه‌رِانى دووه‌م كه‌ له‌ هه‌شت كه‌س پێكهاتبوو، له‌ رِووكارى باكوور له‌ تبته‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هه‌ڵگه‌ران كرد ئه‌ندامانى هۆزى شیربا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بونه‌وه‌رێك هه‌یه‌ پێى ده‌گوترێ (یتى)یان پیاوى سه‌هۆڵى ترسناك له‌ ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى چیاى ئێڤێرست نیشته‌جێه‌ ، كه‌چى چیانه‌وه‌ردان ئه‌م بونه‌وه‌ره‌یان نه‌بینیوه‌.

    ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لێدوان بده‌ن
    [ تۆماركردن | چونه‌ژوور ]
    گه‌ڕان

    دۆستانی پێگه‌
  • هه‌لی كار


  • Copyright MyCorp © 2017