لیستی پێگه |
|
|
پێشبینی كه‌ش |
|
|
ده‌سته‌ی به‌ش |
|
|
ژمێریار |
ئاماده‌بوان: 1 میوانان: 1 ئه‌ندامان: 0 |
|
شێوازی چونه‌ژوور |
|
|
|
ره‌وشی ژینگه‌وژینگه‌پارێزی له‌شاری هه ولێردا
لێكولینهوهیهكی راوه‌رگرتن
ده‌رباره‌ی
ره‌وشی ژینگه‌وژینگه‌پارێزی له‌شاری هه ولێردا
ئاماده‌كردنی توێژه‌ران
سه‌نگه‌ر داود محه‌مه‌د- ماسته‌ر له بواری رێكخستنی یاسایی پاراستنی
ژینگه له پیسبوون
ئهسود قادر ئه‌حمه‌د- ماسته‌ر له بواری ژینگه‌و گه‌شه‌پێدانی
به‌رده‌وام
پێشه‌كی:
له سۆنگی ئه‌و راستیه‌ی كه به‌سه‌ربردنی ژیان له ژینگه‌یه‌كی پاك و
بێگه‌رد مافێكی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه و هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسن له پاراستن و
رێزگرتنی ئه‌و مافه.
له ماوه‌ی(24/1/2007 تا 3/4/2007)له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له مامۆستای
یاریده‌ده‌ر(سه‌نگه‌ر داود محه‌مه‌د)هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری
رێكخستنی یاسایی پاراستنی ژینگه له پیسبوون، و مامۆستای
یاریده‌ده‌ر(ئه‌سوه‌د قادر ئه‌حمه‌د)هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری
ژینگه و په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا به
مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی راو سه‌رنجی هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به
ره‌وشی ژینگه و ژینگه‌پارێزی له شاری ههولیًر له‌ماوه‌ی(10)ساڵی
رابردوو.
فۆرمی راوهگرتنهكه دابه‌شكرا به‌سه‌ر(400)كه‌س له چین و توێژ‌و ئاسته
زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه جیاجیاكانی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر
كه ته‌مه‌نیان له(18)ساڵ و به‌سه‌ره‌وه بوو.
له‌م راپۆرته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م راوهرگرتنه
بخه‌ینه‌ڕوو و شییان بكه‌ینه‌وه له پێناو به‌خشینی زانیاری پێویست بۆ
لایه‌نه به‌رپرسه‌كان له بواری ژینگه و سوودگه‌یاندن بۆ لێكۆڵهرهوهو
توێژه‌رانی ژینگه‌یی به مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی كێشه ژینگه‌ییه‌كان و
هه‌نگاونان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن و بنبڕكردنیان و هێنانه‌كایه‌ی
ژینگه‌یه‌كی پاك و بیًگهرد له شاری هه‌ولێری پایته‌خت و كوردستانیش
به‌گشتی. بۆیه به په‌سه‌ندی ده‌زانین كه راپۆرته‌كه‌مان دابه‌ش بكه‌ین
به‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه:
به‌ندی یه‌كه‌م: پلانی لێكۆڵینه‌وه
به‌ندی دووه‌م: پوخته‌و شیكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان
به‌ندی سێییه‌م: راسپارده و پێشنیاره‌كان
به‌ندی یه‌كه‌م: پلانی لێكۆڵینه‌وه:
1- مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه:
مه‌به‌ست له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه زانینی راو سه‌رنجی دانیشتوانی شاری
هه‌ولێره سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
ا- هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ژینگه‌ی شاری هه‌ولێر له ماوه‌ی(10)ساڵی رابردوو.
ب – پۆڵینكردنی كێشه ژینگه‌ییه‌كان به‌پێی مه‌ترسییه‌كانیان له روانگه‌ی
هاووڵاتیانه‌وه.
ج - هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی ترس و دڵه‌راوكێی هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به
بارودۆخی ژینگه.
د - ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ئامرازه‌ی كه خه‌ڵك پێیان باشه له رێگه‌یه‌وه
رۆشنبیری ژینگه‌ییان پێبگات.
ه - هه‌ڵسه‌نگاندنی سوودو گرنگی زانیارییه ژینگه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن
هاووڵاتیانه‌وه.
ز - زانینی ئاستی ئاماده‌یی هاووڵاتیان بۆ به‌شداریكردن له
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری ژینگه‌یی له شوێنی نیشته‌جێ یان
پارێزگا.
2- گرنگیی لێكۆڵینه‌وه:
هه‌روه‌ك روون و ئاشكرایه كه بایه‌خدان به پاراستنی ژینگه له جیهاندا
رۆژ له دوای رۆژ له گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدایه و زۆرینه‌ی وڵاتانی
جیهان یاسای تایبه‌تیان داڕشتووه سه‌باره‌ت به چاككردن و پاراستنی
ژینگه، وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌ند به ژینگه پێكهێنراوه، له‌م روهوهش
له‌سه‌ر ئاستی ئێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان بایهخدراوه به پاراستنی
ژینگه و وه‌زاره‌تی ژینگه پێكهێنراوه و هه‌وڵی داڕشتنی یاسای چاككردن و
پاراستنی ژینگه له ئارادایه.
بۆیه ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه گرنگیی و بایه‌خێكی زۆری
هه‌یه له ده‌ستنیشانكردنی كێشه و گرفته ژینگه‌ییه‌كان له هه‌رێمی
كوردستان و خستنه‌ڕوو و پێشنیاركردنی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ بنبڕكردن و
كه‌مكردنه‌وه‌یان.
3- مه‌نهه‌جیه‌تی لێكۆڵینه‌وه:
أ- فۆرمی لێكۆڵینه‌وه:
فۆرمی لێكۆڵینه‌وه كۆمه‌ڵێك پرسیار له بواره جیاجیاكانی ره‌وشی ژینگه و
ژینگه‌پارێزی له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئاماده‌كراوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو
مامۆستای توێژه‌ر به راوێژكردن له‌گه‌ڵ پۆڵێك له مامۆستا و پسپۆران له
بواری ژینگه.
ب - ده‌ستنیشانكردنی گروپی لێكۆڵینه‌وه:
فۆرمی لێكۆڵینه‌وه دابه‌شكرا به‌سه‌ر(400)كه‌س كه ته‌مه‌نیان(18)ساڵ و
به‌سه‌ره‌وه بوو كه له چین و توێژ‌و ئاسته رۆشنبیری و زانستی و
كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه جیاجیاكانی خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر پێكهاتبوون،
ره‌چاوی ئه‌وه‌كراوه كه گروپه‌كه دابهشكراوبێت و به‌سه‌ر گشت شوێن و
ناوچه جیاجیاكانی شاری هه‌ولێر. وه ئه‌و به‌شه‌ی كه فۆرمی لێكۆڵینه‌وه‌ی
به‌سه‌ر دابه‌شكراوه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیی دیاریكراوه. تێكڕای
فۆرمه دابه‌شكراوه‌كان(400)فۆرم بوو،(67)فۆرم به‌تاڵ كرایه‌وه چونكه به
هه‌ڵه پڕكرابوونه‌وه، واتا رێژه‌ی(16،67%)ی فۆرمه‌كان بهتاڵكرانهوه.
وه رێژه‌ی ره‌گه‌زی نێر كه به‌شداریان كرد له پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان
گه‌یشته(53%)و رێژه‌ی مێ گه‌یشته(47%).
ج - شیكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان:
زانیارییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه شیكرایه‌وه به پشت به‌ستن به ئامێری
كۆمپیه‌ته‌ر و حاسبه به مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی رێژه‌ی كۆتایی
ده‌رئه‌نجامه‌كان به‌شێوه‌ی رێژه‌ی سه‌دی.
4- ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه:
ا- (61%)هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر پێیان وایه كه باری ژینگه‌ی هه‌ولێر
له ماوه‌ی(10)ساڵی رابردوو روو له خراپبوون بووه .
ب- (96%)پێیان وایه كه لاوازی ئامرازه‌كانی پاراستنی ژینگه و لاوازی
پرۆگرامه‌كانی هۆشیاری ژینگه‌یی دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ پیسبوونی ژینگه.
ج- (76%)به چاوی ترس و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ڕواننه بارودۆخی ژینگه‌ی شاری
هه‌ولێر.
د- (73%)چالاكی داموده‌زگا حكوومییه‌كان به خراپ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
ه- (94%)بڕوایان وایه كه وانه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه و وتاری ئایینی باشترین
ئامرازن، كه له رێگه‌یانه‌وه رۆشنبیری و هۆشیاری ژینگه‌ییان پێ بگات.
و- (98%)ئاماده‌یی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ پابه‌ندبوون به رێسا
ژینگه‌ییه‌كان.
ز- (92%)رازین به سه‌پاندنی غه‌رامه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ
بنبڕكردنی سه‌رپێچیه ژینگه‌ییه‌كان.
به‌ندی دووه‌م: پوخته‌و شیكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان
یه‌كه‌م: پوخته‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان:
1- زانیاری گشتی له‌سه‌ر گروپ:
ا- ته‌مه‌ن:
بڕگه رێژه
له 18-30 36%
له 31-40 24%
له 41-50 21%
له 51-60 11%
له 61به‌سه‌ره‌وه 8%
ب- ره‌گه‌ز:
برگه رێژه
نێر 53%
مێ 47%
ج- ئاستی خوێندن:
برگه رێژه
نه‌خوێنده‌وار 2%
ده‌خوێنێت و ده‌نووسێت 5%
سه‌ره‌تایی 6%
ناوه‌ندی 6%
ئاماده‌یی 14%
دبلۆم 15%
به‌كالۆریۆس 37%
ماسته‌ر 10%
دكتۆرا 5%
د- پیشه:
بڕگه رێژه
كرێكار 9%
جووتیار 7%
قوتابی 13%
فه‌رمانبه‌ر 35%
پارێزه‌ر 4%
پزیشك 4%
مامۆستا 7%
مامۆستای زانكۆ 12%
هه‌ر پیشه‌یه‌كی تر 9%
ه- باری كۆمه‌ڵایه‌تی:
بڕگه رێژه
خێزاندار 57%
سه‌ڵت 43%
2- هه‌ڵسه‌نگاندنی باری ژینگه:
ا- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان سه‌باره‌ت به‌وه:(ئایا چۆن باری ژینگه
هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو؟) وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه
بوون:
بڕگه رێژه
باش بووه 15%
خراپ بووه 61%
نه‌گۆڕاوه 13%
نازانم 11%
ب- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان كه:(ئایا به بۆچوونی خۆت چۆن وه‌سفی ئه‌م
كێشه ژینگه‌ییانه ده‌كه‌یت به‌پێی مه‌ترسییه‌كانیان له‌سه‌ر ژیانی
سروشتی؟) وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
كێشه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كێشه‌یه‌كی ئاساییه كێشه نییه نازانم
پیسبوونی هه‌وا 71% 18% 11% ---
جه‌نجاڵی(قه‌ره‌باڵغی)هاتووچۆ 65% 18% 17% --
كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ 69% 8% 10% 13%
ژاوه‌ژاو 69% 13% 10% 8%
كه‌می ئاوی خواردنه‌وه 68% 11% 13% 7%
زێرابی ئاو 73% 10% 7% 10%
مه‌ترسی قڕكه‌رو په‌ینی كیمیاوی 54% 24% 14% 8%
پیسبوونی شار به‌هۆی پیشه‌سازییه‌كان 71% 12% 11% 6%
پیسبوونی خۆراك 63% 10% 14% 13%
خراپ به‌كارهێنانی وزه(كاره‌با، سووته‌مه‌نی،..هتد) 73% 17% 10% ---
نزمی هۆشیاری ژینگه‌یی 67% 16% 9% 8%
ج- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان كه:(به رای تۆ هۆكاره‌كانی پیسبوونی ژینگه كامانه‌ن؟)،
وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
بڕگه به‌ڵێ نه‌خێر
خراپی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ژینگه 95% 5%
لاوازی ئامرازه‌كانی پاراستنی ژینگه 96% 4%
لاوازی كاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی 94% 6%
لاوازی پرۆگرامه‌كانی هۆشیاری ژینگه‌یی 96% 4%
لاوازی و نزمی خه‌رجی حكوومه‌ت له بواری ژینگه 90% 10%
لاوازی یان نه‌بوونی رێساكانی ژینگه 94% 6%
د- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان كه:(ئایا تۆ ده‌ترسیت له بارودۆخی ژینگه‌ی
هه‌ولێر؟ وه تا چ ئاستێك؟).
وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
بڕگه رێژه
ده‌ترسم 40%
زۆر ده‌ترسم 36%
ناترسم 9%
هه‌رگیز ناترسم 7%
نازانم 8%
ه- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان كه:(چۆن چالاكی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت
هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له بواری ژینگه؟) وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه بوون:
بڕگه رێژه
باشه 13%
زۆرباشه 3%
خراپه 73%
هیچ هه‌ڵوێستێكم نییه 11%
و- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان كه:(ئه‌و ئامرازه چییه كه پێت باشه له
رێگه‌یه‌وه رۆشنبیری و هۆشیاری ژینگه‌ییت پێ بگات؟)، وه‌ڵامه‌كان به‌م
شێوه‌یه بوون:
بڕگه به‌ڵێ نه‌خێر
رۆژنامه‌ی رۆژانه 65% 35%
گۆڤاره گشتییه‌كان 73% 27%
گۆڤاره تایبه‌تییه‌كان له بواری ژینگه. 86% 14%
رادیۆ 87% 13%
ته‌له‌فزیۆن 85% 15%
تۆڕی ئه‌نته‌رنێت 59% 41%
كتێب 62% 38%
وانه‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان و وتاره ئاینییه‌كان 94% 6%
ز- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان كه:(چۆن و سوودو گرنگی ئه‌و زانیارییه
ژینگه‌ییانه هه‌ڵده‌سه‌نگێنی كه وه‌ری ده‌گریت؟)، وه‌ڵامه‌كان به‌م
شێوه‌یه بوون:
بڕگه رێژه
گرنگه 32%
زۆرگرنگه 58%
گرنگ نییه 4%
نازانم 6%
ح- له وه‌ڵامی پرسیارێكمان كه:(ئایا ئاماده‌یت كه به‌شداری بكه‌یت له
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری ژینگه‌یی له شوێنی نیشته‌جێت یان
پارێزگاكه‌ت؟)، وه‌ڵامه‌كان به‌م شێوه‌یه‌بوون:
بڕگه به‌ڵێ نه‌خێر
به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هۆشیاری ژینگه‌یی 71% 29%
كاركردنی خۆبه‌خشانه له‌گه‌ڵ رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه ژینگه‌ییه‌كان 62% 38%
پابه‌ندبوون به رێسا ژینگه‌ییه‌كان 98% 2%
به‌خشینی یارمه‌تی بۆ سندوقی پاراستنی ژینگه له پارێزگا یا هه‌رێم 61%
39%
رازیبوون به سه‌پاندنی غه‌رامه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ بنبڕكردنی
سه‌رپێچییه ژینگه‌ییه‌كان 92% 8%
دووه‌م: شیكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كان:
1- له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه(73%)ی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر
ناڕێكی یان نه‌بوونی زێرابی ئاو و خراپ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ووزه
له ئاو‌و سووته‌مه‌نی و كاره‌با و... هتد، به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یی
ژینگه‌یی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و،(71%)پیسبوونی هه‌واو هه‌بوونی
پیشه‌سازییه‌كان له‌ناو شار به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی داده‌نێن،
(69%)پێیان وایه كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و ژاوه‌ژاو كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه
(68%)كه‌می ئاوی خواردنه‌وه به كێشه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نێن (67%)نزمی
هۆشیاری ژینگه‌یی و(65%)جه‌نجاڵی(قه‌ره‌باڵغی)هاتووچۆو(63%)پیسبوونی خۆراك
و(54%)مه‌ترسی قڕكه‌رو په‌ینیی كیمیاوی به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ژینگه‌یی
له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
2- (17%)پێیان وایه جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ كێشه‌یه‌كی ژینگه‌یی
نییه، له كاتێكدا كه روون و ئاشكرایه زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان
كاریگه‌رییه‌كی راستوخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پیسبوونی ژینگه، ئه‌میش به‌هۆی
زۆربوونی به‌كارهێنه‌رانی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه و سه‌رچاوه‌كانی وزه و
ئامێره جیاجیاكان كه دووكه‌ڵی پیس و ژه‌هراوی ده‌رده‌هاوێژن و مرۆڤ و
ئاژه‌ڵ و رووه‌ك تووشی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی ده‌كه‌ن و ده‌بنه مایه‌ی
پیسبوونی ئاو‌و خۆراك و هه‌وا وخاك .
3- (14%)پیسبوونی خۆراك به كێشه‌یه‌كی ژینگه‌یی له قه‌ڵه‌م ناده‌ن، له‌و
كاته‌ی كه پیسبوونی خۆراك به هۆی به‌كتریاو ڤایرۆس و توخمه كیمیاویی و
تیشكاوهرییهكان هۆكارێكی پڕ مه‌ترسین بۆ ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ده‌بنه
هۆی تووشبوون به چه‌نده‌ها نه‌خۆشی كوشنده و درێژخایه‌ن له‌وانه
به‌ژه‌هراوی بوون و له‌كارخستن و زیانگه‌یاندن به سپڵ و جگه‌رو گه‌ده‌و
ریخۆڵه و گورچیله و هێلكه‌دان و پێست و ....هتد.
4- جێَگهی سه‌رسووڕمانه كه(11%)ی خه‌ڵك پێیان وانییه كه پیسبوونی
هه‌وا كێشه‌یه‌كی ژینگه‌یی بێت، كه‌چی راستییه‌كی به‌ڵگه نه‌ویسته كه
پیسبوونی هه‌وا ترسناكترین كێشه‌ی ژینگه‌ییه كه هه‌ڕه‌شه له ژیانی گشت
بوونه‌وه‌رێك ده‌كات له‌سه‌ر گۆی زه‌وی، چونكه پیسبوونی هه‌وا هۆكارێكه
بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی و توانه‌وه‌ی به‌فرو
به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ره‌كان و نه‌مانی هاوسه‌نگی سیسته‌می ژینگه‌یی و
لێكترازانی چینی ئۆزۆن و ژێر ئاوكه‌وتنی چه‌نده‌ها شار له داهاتوو و له
ئه‌نجامیشدا ده‌بێته مایه‌ی له‌ناوچوونی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك له‌سه‌ر
گۆی زه‌وی.
ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێیكرد گوزارشت له نزمی
ئاستی هۆشیاری ژینگه‌یی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش جێگه‌ی داخه.
5- (11%)رایان وایه كه هه‌بوونی پیشه‌سازییه‌كان له‌ناو شار كێشه‌یه‌كی
ژینگه‌یی دروست ناكات، به‌ڵام له راستیدا هه‌بوونی ئه‌و پیشه‌سازیانه
له‌ناو جه‌رگه و نزیكی شار مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌خه‌نه سه‌ر ژینگه‌و
ته‌ندروستی هاولاتیان، چونكه كۆبوونه‌وه‌ی پیشه‌سازییه‌كان له‌ناو شار
له‌لایه‌ك ده‌بێته هۆی كۆچكردنی خه‌ڵك له لادێوه بۆ شار‌و جه‌نجاڵی
دروستكردن له‌ناو شار‌و چۆڵكردنی لادێكان كه سامانێكی سروشتی نه‌ته‌وه‌یین،
له‌لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌م پیشه‌سازیانه جۆره‌ها گازی ژه‌هراوی وه‌ك ئۆكسیدی
كبریت ودوانه ئوكسیدی كاربۆن و نایترۆجین و دووكه‌ڵ و تۆز و
ده‌رده‌هاوێژن كه راسته‌وخۆ كاریگه‌رییه‌كی پڕ مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌دار
ده‌كه‌نه سه‌ر ژیانی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و ره‌وشی ژینگه ئاڵۆز
ده‌كه‌ن.
6- (10%)بۆچوونیان وایه، كه كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ كێشه‌یه‌كی ژینگه‌یی
نییه و(13%)نازانن كه ئایا كێشه‌یه یان نا، كه‌چی ئاشكرایه
كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵه جۆراوجۆره‌كان هۆكارێكن له هۆكاره‌كانی پیسبوونی
ژینگه‌و سهچاوهیهكن بۆ دروستبوونی نه‌خۆشی كوشنده، كه هه‌ڕه‌شه له
ژیانی بوونه‌وه‌ر ده‌كه‌ن و مه‌ترسیدارن بۆ خاك و هه‌واو ئاو، به‌تایبه‌تی
زبڵی كارگه پیشه‌سازییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان، چونكه ئه‌م جۆره زبڵانه
ژه‌هراوین و پێویسته به ووردی و ووریایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و
چاره‌سه‌ر بكرێن و سه‌رله‌نوێ سوودیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه به رێگه‌یه‌كی
زانستیانه(Re-Cycling)كه ئه‌مه‌ش سوودی ده‌بێت له روی ئابوری و
ژینگه‌ییه‌وه.
7- (9%)رایان وایه كه نزمی ئاستی هۆشیاری ژینگه‌یی كێشه نییه بۆ
ژینگه‌و(8%)نازانن كه ئایا كێشه‌یه یان نا، كه‌چی ئاستی هۆشیاری و
رۆشنبیری ژینگه‌یی له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و
پته‌وی هه‌یه به ره‌وشی ژینگه و ژینگه‌پارێزی تیایدا، چونكه نه‌بوونی
هۆشیاری ژینگه‌یی ئاسته‌نگێكی گه‌وره ده‌خاته به‌رده‌م ستراتیژیه‌تی
پاراستنی ژینگه و مه‌ترسییه‌كی مه‌زنیشه بۆ ژیانی بوونه‌وه‌ر.
به‌داخه‌وه ئه‌م رێژه‌یه به رای ئێمه گوزارشت له نزمی هۆشیاری و
رۆشنبیری ژینگه‌یی ده‌كات له كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر
خێزان و قوتابخانه و مزگه‌وت و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و داموده‌زگا حكوومی
و ناحكوومییه‌كان، كه گرنگیی و بایه‌خ بده‌ن به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
رۆشنبیری و هۆشیاری ژینگه‌یی لای تاكی هاووڵاتی، چونكه ژینگه هێلانه‌ی
ژیانی هه‌موومانه به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و رووه‌ك و پاراستنیشی ئه‌رك و
به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی و ئایینی و نیشتیمانی و
ویژدانییه له‌سه‌رشانی هه‌موومان به گه‌وره و بچووك، حكوومه‌ت و
جه‌ماوه‌ر.
8- (13%)پێیان وایه باری ژینگه له ماوه‌ی(10)ساڵی رابردوودا
نه‌گۆڕاوه‌و(11%)نازانن. كه ئایا باری ژینگه گۆڕاوه یان نا.
له راستیدا هه‌ریه‌ك له‌م دوو رێژه‌یه‌ی سه‌ره‌وه جێگه‌ی سه‌رسوڕمانن،
چونكه ره‌وشی ژینگه له ماوه‌ی(10)ساڵی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا
گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و پێشهاته نوێیه‌كانی ژینگه‌ش به روونی هه‌ستیان
پێ ده‌كرێت، له‌وانه تێكچوونی هاوسه‌نگی سیسته‌می ژینگه‌یی له رووی
ساردی و گه‌رمی ئاووهه‌وا و رێژه‌ی باران بارین و زۆربوونی دیارده‌ی مردنی
له‌ناكاو و بڵابوونه‌وه‌ی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی و په‌تای نوێ و سه‌یرو
سه‌مه‌ره له‌نێوه‌ندی مرۆڤ و ئاژه‌ڵان و زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان و
زیادبوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێڵ و كارگه پیشه‌سازییه‌كان كه بوونه‌ته هۆی
زیاتر به‌كاربردنی سه‌رچاوه‌كانی ووزه، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان هه‌یه
به‌سه‌ر ره‌وشی ژینگه و مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ و هه‌ناسه و هه‌رس
و ده‌روونیی ده‌كه‌ن.
9- (61%)پێیان وایه كه ره‌وشی ژینگه له ماوه‌ی(10)ساڵی رابردوو خراپ
بووه، ته‌نها(15%)پێیان وایه كه باشبووه، به‌ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شاری
هه‌ولێر خراپبووه ره‌وشی ژینگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك
له‌وانه(96%)پێیان وایه لاوازیی ئامرازه‌كانی پاراستنی ژینگه‌و لاوازیی
پرۆگرامه‌كانی هۆشیاری ژینگه‌یی هۆكاری ئه‌م خراپییهن، (95%)پێیان وایه
كه خراپی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ژینگه هۆكاره، كه‌چی(94%)رایان وایه
كه لاوازیی كار‌و چالاكی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نه‌بوونی
رێساكانی ژینگه هۆكاری ئه‌م خراپییهن، (90%)پێیان وایه كه لاوازیی و
نزمی خه‌رجی حكوومه‌ت له بواری ژینگه هۆكاره بۆ خراپبوونی ره‌وشی ژینگه
له ماوه‌ی(10)ساڵی رابردوو.
10- (76%)به چاوی ترس و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ڕواننه بارودۆخی ژینگه‌ی شاری
هه‌ولێرو(7%)هیچ ترسێكیان نییه‌و (8%)هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌م باره‌یه‌وه
نییه.
11-(90%)به چاوی بایه‌خ و گرنگییه‌وه ئه‌و زانیارییه ژینگه‌ییانه
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، كه له سه‌رچاوه جیاجیاكانه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌گات،
(4%)ئه‌م زانیاریانه‌یان به‌لاوه گرنگ نییه، كه‌چی(6%)نازانن، كه ئایا
ئه‌م زانیارییه ژینگه‌ییانه گرنگن یان نا؟
12- (35%)رایان وایه كه رۆژنامه‌ی رۆژانه ئامرازێكی باش نییه بۆ
گه‌یاندنی رۆشنبیری و هۆشیاری ژینگه‌یی بۆ هاووڵاتیان، كه ئه‌مه‌ش خۆی
له‌خۆیدا گوزارشت له‌و رێژه‌یه‌ی خه‌ڵك ده‌كات كه به‌چاوی بێزاری سه‌یری
رۆژنامه رۆژانهییهكان ده‌كه‌ن و پێیان وایه كه سوودمه‌ندنین وه‌كو
پێویست.
13- (73%) پێیان وایه كه گۆڤاره گشتییه‌كان، و(86%)پێیان وایه كه
گۆڤاره تایبه‌تییه‌كان له بواری ژینگه‌یی و (87%)پێیان وایه كه
رادیۆ‌و(85%)پێیان وایه كه ته‌له‌فزیۆن ئامرازێكی باشن بۆ گه‌یاندنی
رۆشنبیری و هۆشیاری ژینگه‌یی بۆ هاووڵاتیان.
14- (41%)پێیان وایه كه تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ئامرازێكی باش نییه بۆ
گه‌یاندنی رۆشنبیری ژینگه‌یی، كه ئه‌مه‌ش گوزارشت له دوو گریمان ده‌كات:
گریمانی یه‌كه‌م: دروست به‌كارنه‌هێنانی تۆڕی ئه‌نته‌رنێت له‌لایه‌ن
هاووڵاتیان و جه‌خت كردن له‌سه‌ر وێنه‌و گۆرانی و چات و لایه‌نه
نێگه‌تیڤه‌كانی ئه‌نته‌رنێت و سوود وه‌رنه‌گرتن له زانست و زانیارییه
هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی ناو تۆڕی ئه‌نته‌رنێت.
گریمانی دووه‌م: نه‌بوونی تۆڕی ئه‌نته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له
شوێنه گشتی و تایبه‌تییه‌كان.
15- (38%)پێیان وایهكه كتێب ئامرازێكی باش نیه بۆ گه‌یاندنی رۆشنبیری و
زانیاری ژینگه‌یی، كه ئه‌مه‌ش گوزارشت له كه‌میی خوێنه‌ری كتێب ده‌كات
له كۆمه‌ڵگه‌دا.
16- (94%)رایان وایه كه كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه و سیمینار، و وانه ئاینییه‌كان
هۆكارێك و ئامرازێكی باشن بۆ گه‌یاندنی رۆشنبیری ژینگه‌یی بۆ هاووڵاتیان،
ئه‌م رێژه زۆره‌ش گوزارشت له ویستی هاووڵاتیان ده‌كات بۆ به‌شداریكردن و
گوێگرتن له وانه و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمیناره‌كان و دووپاتی رێز‌و
گوێڕایه‌ڵی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه بۆ وتاری مامۆستا ئاینییه‌كان و
پابه‌ندبوونیان بۆ ئامۆژگاری و رێنماییه‌كان.
17- (71%)ئاماده‌ن كه به‌شداری بكه‌ن له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری
ژینگه‌یی له شوێنی نیشته‌جێ یان پارێزگا له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی
هۆشیاری ژینگه‌یی، (38%)له رێگه‌ی كاركردنی خۆبه‌خشانه له‌گه‌ڵ رێكخراو و
كۆمه‌ڵه ژینگه‌ییه‌كان.
18- (39%)ئاماده‌نین كه یارمه‌تی ببه‌خشن بۆ سندوقی پاراستنی ژینگه له
پارێزگا یان هه‌رێم، كه ئه‌مه‌ش گوزارشت له نزمیی ئاستی داهاتی تاكه‌كه‌س
و نزمیی هه‌ست كردن به لێپرسینه‌وه و ئینتیما ده‌كات، چونكه(76%)به
ترسه‌وه ده‌ڕواننه ره‌وشی ژینگه‌ی شار، كه‌چی ئاماده‌نین پاره ببه‌خشن
بۆ چاككردنی ئه‌م ره‌وشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه(90%)ی هاووڵاتیان پێیان
وایه كه حكوومه‌ت خه‌رجییه‌كانی كه‌م و لاوازه له بواری ژینگه‌و
پێویسته حكوومه‌ت به بایه‌خێكی زیاتر و به‌رچاوتر بڕوانێته ره‌وشی
ژینگه‌پارێزی له هه‌رێمدا و خه‌رجییه‌كی زیاتر و زۆرتری بۆ ته‌رخان بكات.
19- (98%)ئاماده‌ییان تێدایه بۆ پابه‌ندبوون به رێسا ژینگه‌ییه‌كان
و،(92%)رازین به سه‌پاندنی غه‌رامه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ بنبڕكردنی
سه‌رپێچیه ژینگه‌ییه‌كان.
سێییه‌م: راسپارده‌و پێشنیاره‌كان:
له‌م لێكۆڵینه‌وه راپرسیه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی
شاری هه‌ولێر كه رێژه‌یان ده‌گاته(61%)بڕوایان وایه كه باری ژینگه له
هه‌ولێردا له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردووه‌وه روو له خراپییه و
رێژه‌ی(76%)به چاوی ترس و دڵه‌ڕاوكێوه ده‌ڕواننه بارودۆخی شاری هه‌ولێر،
ئه‌م بۆچوونه‌ی دانیشتوانیش نائارامی و ناجێگیری ره‌وشی ژینگه له شاری
هه‌ولێر ده‌خاته‌ڕوو، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته به‌رپرسه‌كان له
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جددی كار بكه‌ن له پێناو داڕشتنی
ستراتیژییه‌تێكی درێژخایه‌نی ژینگه‌یی و یه‌كخستنی هه‌وڵ و تهقهڵلای
ده‌زگا ژینگه‌ییه جیاجیاكان و سه‌رخستن و پشتگیری كردنی هه‌وڵه‌كان بۆ
داڕشتنی یاسا‌و رێسا‌و سیسته‌م و رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن
په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ژینگه و وه‌زاره‌ته
په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر به بواری ژینگه، كه ئه‌مانه‌ش هه‌مووی
یه‌كانگیرن له‌گه‌ڵ پیاده‌كردنێكی كرده‌وه‌یی و كرداریانه‌ی ماسته‌رپلان و
ستراتیژییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له بواری ژینگه، كه له‌لایه‌ن رێزدار
(نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكوومه‌ت خرایه‌ڕوو له 7/5/2006 له‌به‌رده‌م
ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی هه‌رێمی كوردستانی ئێراق كه تیایدا هاتووه:
(حكوومه‌ت و هاووڵاتیان هه‌ردوولامان لێپرسراوێتی مێژوویمان له‌سه‌ر شانه،
كه ژینگه‌ی خۆمان بپارێزین. ده‌بێ پاكوخاوێنی شار‌و شارۆچكه‌كانمان
بپارێزین، شه‌قام و سه‌یرانگا و شوێنه گشتییه‌كان مولكی هه‌موومانن
پێویسته به پاكی رایان بگرین.
كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده له رووی سروشتییه‌وه. ئه‌وه‌ش گه‌نجینه‌ی
میلله‌تی ئێمه‌یه. ده‌كرێت پاركی نیشتیمانی دروست بكرێت، وه‌كو هه‌نگاوێك
بۆ پاراستنی ئه‌م سامانه.
له زۆر شوێنی جیهان ئه‌م ژینگه‌پارێزییه پێویستی به به‌رنامه‌یه‌و
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رده‌وامی داهاته چونكه بۆته وێستگه‌یه‌كی گه‌شتیاری.
حكوومه‌ت كارده‌كات بۆ رێكخستنی ژیانێكی گونجاوی هاوچه‌رخ بۆ هاووڵاتیان.
له به‌رامبه‌ریشدا هاووڵاتیان ماف و ئه‌ركیان هه‌یه.
ده‌بێ به یاسا‌و رێنماییه‌كانی پاراستنی ژینگه‌دا بچینه‌وه. ئاستێك
دابنێین بۆ پێشێلكارییه‌كان، پێویسته لێپرسینه‌وه بكرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه پێشێلی یاسا‌و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن).
بۆیه له ژێر رۆشنایی ووته‌كانی رێزدار سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان و له پێناو سه‌رخستنی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ت و به مه‌به‌ستی
چاككردن و پاراستنی ره‌وشی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێری
پایته‌خت به‌تایبه‌تی، ئه‌م چه‌ند پێشینارو راسپارده‌یه ده‌خه‌ینه‌به‌ر
دیدی گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بواری ژینگه:
1- داڕشتنی ستراتیژییه‌تی درێژخایه‌نی هه‌مه‌لایه‌ن له‌لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه بۆ چاككردن و پاراستنی ژینگه و سامانی سروشتی له هه‌رێم.
2- داڕشتنی پرۆگرامی چڕ‌و پڕ له بواره جیاجیاكانی راگه‌یاندن له‌لایه‌ن
داموده‌زگا حكومی نا حكوومییه‌كان به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و
هۆشیاری ژینگه‌یی لای هاووڵاتیان.
3- خوێندنی وانه و بابه‌تی ژینگه‌یی به‌شێوه‌یه‌كی بایه‌خ پێدراو له
پرۆگرامه‌كانی خوێندنی قوتابخانه و زانكۆكان، به‌تایبه‌تیش له بواری
پهروهدهكردنێكی ژینگه‌ییانه‌ی منداڵان له قۆناغه‌كانی باخچه‌ی ساوایان و
سه‌ره‌تایی له پێناو پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌كراو به
رۆشنبیری ژینگه‌یی بۆ دوا رۆژ.
4- دروستكردنی سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی ژینگه‌یی به
مه‌به‌ستی هاندانی پسپۆران و خاوه‌ن بڕوانامه ئه‌كادیمییه‌كان له بواری
ژینگه بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژینگه‌و سروشتی
هه‌رێمی كوردستان له پێناو ده‌ستنیشانكردنی كه‌موكوڕی و كێشه‌و گرفته
ژینگه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خستنه‌ڕووی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ
كه‌مكردنه‌وه و بنبڕكردنی ئه‌م كێشه ژینگه‌ییانه.
5- زیادكردنی ژماره‌ی دارستان له هه‌رێمی كوردستان و ناشتنی نه‌مام و
دره‌ختی سه‌وز به رێژه‌یه‌ك كه كه‌متر نه‌بێ له 15%ی رووبه‌ری شاره‌كان و
ده‌ورگرتنی شار به پشتێنه‌یه‌كی سه‌وزایی له دار‌و دره‌خت.
6- هه‌وڵدان بۆ سوود وه‌رگرتن له‌و سه‌رچاوه ووزهییانهی كه زیانبه‌خش
بۆ ژینگه، وه‌كو ووزه‌ی با و تیشكی خۆر‌و شه‌پۆڵی ئاو، هه‌روه‌ها زێده‌ڕۆیی
نه‌كردن له به‌كارهێنانی ئه‌و سه‌رچاوه ووزهییانهی زیان ده‌گه‌یه‌نن
به ژینگه وه‌كو گاز‌و به‌نزین و نه‌وتی ره‌ش. 7-چه‌سپاندن و پیاده‌كردنی
مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پاراستنی ژینگه‌و پاك و خاوێنی و جوانی سروشتی
له كاتی داڕشتن و جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌و پلانی گشتی شار‌و شارۆچكه‌كان له
بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوورییدا.
8- دامه‌زراندنی وێستگه‌ی پشكنین بۆ زانینی رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وا له
شاره‌كان.
9- ئه‌نجامدانی پشكنینی ساڵانه بۆ گشت ئۆتۆمبێلێك به مه‌به‌ستی دڵنیابوون
له ره‌چاوكردنی مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه پێویسته
مۆڵه‌تی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێلانه وه‌ربگیرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی
ئۆتۆمبێله‌كه چاك ده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه زیان به ژینگه
نه‌گه‌یه‌نێ.
10- كۆنتڕۆڵكردنی به‌كارهێنانی په‌ینی كیمیاوی‌و قركه‌ره‌كان بۆ پاراستنی
خاك و ئاوی ژێرزه‌وی له پیسبوون.
11- داڕشتنی یاسا و رێسا و سیسته‌م و رێنمایی جۆراوجۆر به مه‌به‌ستی
پاراستنی ژینگه له هه‌رێمی كوردستان و سزادانی سهرپَچیكهران و
پیسكهرانی ژینگه.
12- دامه‌زراندنی دادگایه‌كی ژینگه‌یی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه
ژینگه‌ییه‌كان، كه پێكهاتووبێت له دادوه‌رو كادیری پسپۆر و هۆشیار به
رۆشنبیری ژینگه‌یی له هه‌موو بواره جیاجیاكاندا.
13- دامه‌زراندنی سندوقێكی تایبه‌ت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
زیانلێكه‌وتووانی ده‌ست درێژی و تاوانه ژینگه‌ییه‌كان.
14- پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به بواری ژینگه له هه‌رێمی
كوردستان هاوئاهه‌نگی و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له پێناو سه‌رخستن و
جێبه‌جێكردنی پلان و ستراتیژییه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به
پاراستنی ژینگه و سامانی سروشتی.
15- پێویسته له‌سه‌ر مامۆستا‌و پێش نوێژی مزگه‌وته‌كان و كۆرگێڕ و
سیمینارگێڕهكان كه بایه‌خێكی ته‌واو بده‌ن به چۆنیه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر به رۆشنبیریه ژینگه‌ییه‌كان، و رۆڵی ئایینه ئاسمانی و
یاساداڕێژهراوهكان له‌م بواره‌دا بخه‌نه‌ڕوو و هانی خه‌ڵكی بده‌ن بۆ
پارێزگاریكردن و پاراستنی ژینگه.
16- زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار‌و
چاككردنی ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان،
چونكه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه دیارده‌ی هه‌ژاری و بێكاری
هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ پیسبوونی ژینگه و رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی
په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام.
17- دامه‌زراندنی كۆلێژێك یان په‌یمانگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند به بواری
ژینگه، كه له كۆمه‌ڵێك به‌شی جیاجیا پێك بێت له بواره
هه‌مه‌لایه‌نه‌كانی ژینگه وزانستی و یاسایی و مرۆڤایه‌تی و...هتد.
18- پێویسته داموده‌زگا حكومی و ناحكوومی و رێكخراو و كۆمه‌ڵه و
سه‌ندیكاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاووڵاتیان به‌گشتی پابه‌ندبن به
ئه‌ركه‌كانیان به‌رامبه‌ر به چاككردن و پاراستنی ژینگه له هه‌رێمی
كوردستان له رێگه‌ی:
ا- په‌ره‌پێدانی هۆشیاری و رۆشنبیری ژینگه‌یی.
ب- دووباره سوود وه‌رگرتن له پاشماوه و پاشه‌ڕۆ و زبڵه‌كان و نه
سووتاندنیان.
ج- كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی ناو شاره‌كان له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی دوكان و
كۆگا پیشه‌سازیه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار‌و كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و رێژه زۆره‌ی
ئۆتۆمبێڵ كه به به‌رده‌وامی دێنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و له‌ناوبردنی ئه‌و
ئۆتۆمبێڵه كۆنانه‌ی زیان به ژینگه ده‌گه‌یه‌نن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ
له فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگا له سه‌نته‌ری شاره‌وه بۆ
ده‌ره‌وه‌ی شار.
د- پاداشتكردنی هه‌ركه‌س و لایه‌ن و داموده‌زگایه‌ك كه بایه‌خ ده‌دات به
پاراستن وچاككردنی ژینگه و رۆڵێكی پۆزه‌تیڤ له‌م بواره‌دا ده‌گێڕێت.
ه- به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سهرپێچكهران و پیسكهرانی ژینگه له رێگه‌ی
سه‌پاندنی سزای یاسایی توند به‌سه‌ریان به‌شێوه‌یه‌كی به یه‌كسانی و به‌بێ
جیاوازی له‌نێوان ئه‌م و ئه‌و.
و-پێگه‌یاندن و راهێنانی پسپۆر‌و شاره‌زایان له گشت بواره‌كانی ژینگه و
ژینگه‌پارێزی.
ز- په‌ره‌پێدانی ئامرازی چاودێریكردن و به‌دواداچوون بۆ ده‌ست نیشانكردنی
كێشه‌و گرفت و سه‌رپێچیه ژینگه‌ییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان و جێبه‌جێكردنی
رێكاره یاسایی و كارگێڕی و دادوه‌ریه‌كان له بواری چاككردن و پاراستنی
ژینگه له هه‌رێمی كوردستان.
ح- كاراكردنی ده‌زگای كۆنتڕۆڵكردنی جۆریی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌رده‌میانه به مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له هاوه‌رده‌كردنی خۆراكی
زیانبه‌خش به ته‌ندروستی مرۆڤ.
گ- پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به رۆڵی خۆیان هه‌ڵبستن له
په‌ره‌پێدانی هۆشیاری و رۆشنبیری ژینگه‌یی.
ی- دانانی رێكاری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به كۆنتڕۆڵكردنی ئاوی سازگار و به
فێڕۆنهدانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویست ده‌كات(عداد)له‌سه‌ر به‌لۆعه‌ی
ئاوی ماڵان دابنرێته‌وه.
ك- پێویسته له‌سه‌ر رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه پارێزگاره‌كان له مافی ئافره‌ت به
رۆڵی خۆیان هه‌ڵبستن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی چینی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگه
سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوون به رۆشنبیری و هۆشیاری و په‌روه‌رده‌ی
ژینگه‌یی.
سه‌رچاوه: http://www.zhenga.net/zhengapage.php?id=443&type=babat |
ده‌سته: وتاری جوگرافی | زیادیكرد: kawa (2010-03-22)
|
بینین: 2604
| ریزبه‌ندی: 0.0/0 |
|
|
گه‌ڕان |
|
|
|