لیستی پێگه |
|
|
پێشبینی كه‌ش |
|
|
ده‌سته‌ی به‌ش |
|
|
ژمێریار |
ئاماده‌بوان: 8 میوانان: 8 ئه‌ندامان: 0 |
|
شێوازی چونه‌ژوور |
|
|
|
پیسبوونی بینین و بیستن
ئه‌م دوو جۆره‌پیسبوونه: بریتین له دوو دیارده‌ی سه‌رده‌میانه‌ی پیسبوون,
كه به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌وه دووچاری مرۆڤ دێت و په‌یوه‌ندییه‌كی
راسته‌وخۆشیان به نائارامی و ناڕه‌حه‌تی مرۆڤه‌وه هه‌یه و رۆژانه‌ش
به‌رچاو ده‌كه‌ون و گوێ بیستی ده‌بین, بۆیه خۆپاراستن لێیانه‌وه تۆزێك
گرانه, پاش پۆڵینكردنیان به‌جۆرێك له جۆره‌كانی پیسبوونی ژینگه
ده‌ژمێردرێن.
پیسبوونی بینین زۆر به‌ئاسانی مرۆڤ ده‌ركی پێ ده‌كات, چونكه راسته‌وخۆ
مرۆڤ ده‌یانبینێ و كاریگه‌رییه‌كی زۆریشی هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانی باری
ده‌روونی مرۆڤ, چونكه مرۆڤ به‌بینینی دیمه‌نی ناهه‌موار و قێزاوی وه‌ك
شوێنی داڕوخاو و گۆماوه‌كان و ڕه‌نگه نه‌ویستراوه‌كان و كۆنه شوێنه‌كان
یه‌كسه‌ر مرۆڤ هه‌ست به‌دڵ تووندی و ڕق لێ بوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وروبه‌ره
ده‌كات, بۆیه ده‌بێته هۆكاری(پیسبوونی ده‌روونی)به‌مه‌ش ڕه‌نگه مرۆڤ
سه‌رهه‌ڵگرێت و ئه‌م جۆره شوێنانه به‌جێبهێلێت, واته
دیارده‌ی(كۆچكردنی)لێ بكه‌وێته‌وه, بۆیه ده‌بینین سه‌رهه‌ڵگرتن بۆ وڵاته
قه‌شه‌نگ و جوانه‌كان زۆر زیاتره, چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م جۆره پیسبوونه‌ش
تاراده‌یه‌ك ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌ته‌كان و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی
وڵاته‌كان, باری ئابووری و راده‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنی
خزمه‌تگوزاری پێویسته له شاره‌كاندا و به‌دواداچوونی به‌رده‌وامیش
له‌سه‌ر پلان و دیزاینی باڵه‌خانه‌كانیش, كه هاووڵاتیان لێی به‌رپرسیارن
له دروستكردنیان, بۆیه ئه‌م جۆره پیسبوونه به پیسبوونێكی نه‌بڕاوه و
به‌رده‌وام داده‌نرێت له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ژارن, چونكه
نه‌توانراوه گرنگی به جوانكاری شاره‌كان بدرێت و پرۆژه‌ی جۆراوجۆری
نوێخوازی پێ ئه‌نجام نه‌دراوه, كه‌وابێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره
پیسبوونه‌ش له‌سه‌ر هاووڵاتیان پێویسته, كه گرنگی به خاوێنی و جۆری
ڕه‌نگه‌كان و دیزاینی خانووه‌كان و جلوبه‌رگیان بده‌ن و باری ئه‌ندازه‌یی
له هه‌موو پرۆژه‌كانیان ره‌چاو بكه‌ن.
به‌هه‌مان شێوه‌ش پیسبوونی بیستن كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئارامی و
هاوسه‌نگیی باری ژیانی مرۆڤ هه‌یه, چونكه ده‌نگی ناسروشتی دیارده‌ی
ژاوه‌ژاوی(noise)لێ ده‌كه‌وێته‌وه, ئه‌م دیارده‌یه‌ش ده‌بێته هۆی بێزاری
مرۆڤ و تێكدانی باری ده‌روونی و تێكچوونی ئارامی ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ش.
به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌ش سه‌لمێنراوه, كه هه‌موو ئه‌م ژاوه‌ژاوانه‌ی
كه پله‌ی ده‌نگه‌كان له(30_35)دێسپڵ زیاتر بێت, ئه‌وا كاریگه‌ری ده‌بێت
له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك و په‌رده‌كانی گوێی مرۆڤ, ئه‌م جۆره پیسبوونه‌ش
له زۆر هۆكار سه‌رچاوه ده‌گرن و له وڵاتێك بۆ وڵاتێك جیاوازی هه‌یه,
به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی, كه راده‌ی دانیشتوانی زۆره‌و قه‌ره‌باڵغن و
خاوه‌نی بازاڕی گه‌وره و چڕوپڕن, له‌به‌رئه‌وه له‌م وڵاتانه دیارده‌ی
ژاوه‌ژاوی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ژینگه‌یه‌كی نائارامی
پێوه‌دیاره و ژیانی تێدا زه‌حمه‌ته و باری ده‌روونی هاووڵاتییه‌كانی
ئارام نییه, جگه له هه‌ندێ وڵاتی دیكه, كه به
وڵاتی(پیشه‌سازی)به‌ناوبانگن, كه خاوه‌ن كارگه و ئامێری ده‌نگداری
گه‌وره‌ن. بۆیه له‌م شارانه‌دا دیارده‌ی ژاوه‌ژاوی تێدا به‌دی ده‌كرێت و
بۆ ژیان زۆر له‌بارنین هه‌ندێك جار به هه‌ندێ شار ده‌گوترێ شاری پیشه‌سازی
یاخود شاری نیشته‌جێبوون, چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ش ده‌بنه هۆی
دروستبوونی ئه‌م دیارده‌یه, وه‌ك: ده‌نگی ته‌قه‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له
وڵاتانی خاوه‌ن شه‌ڕی ناوخۆ و وڵاته سه‌ربازییه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌نگی
كه‌شتییه‌كان له‌ناو ئاوی رووباری شاره‌كان, كه ئه‌و وڵاتانه‌ی
كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ده‌ریاچه‌و رووباره‌كان هه‌ندێك جار دیارده‌ی ژاوه‌ژاوی
لێ ده‌كه‌وێته‌و و باری ئارامی گیانله‌به‌ره‌كانی ناو ئاو زیاتر
تێكده‌دات, كه رووباره‌كان بوونه‌ته هێڵی بازرگانی و به
یه‌كتربه‌ستنه‌وه‌ی وڵاتان و بوونی فڕۆكه‌خانه گه‌وره‌كان له نێو
شاره‌كاندا سه‌رچاوه‌ی پیسبوونی بیستنن بۆ هاووڵاتیانی ئه‌م ده‌وروبه‌ره.
خۆرزگاركردنیش له‌م جۆره پیسبوونه تۆزێك قورسه, چونكه ناتوانرێت رێژه‌ی
دانیشتوانی كه‌م بكرێته‌وه یان شوێنی جوگرافی وڵاته‌كان بگۆڕدرێت یان
باری ئابووری وڵات بگۆڕدرێت, واته له‌باری پیشه‌سازی بۆ بارێكی دیكه
ئاسته‌مه, ئه‌م باره بۆته مایه‌ی بژێوی ئه‌م وڵاته. بۆیه له‌و
وڵاتانه‌ی, كه ئه‌م دیارده‌یه‌ی زۆر لێ به‌دی ده‌كرێت, ده‌كرێ خه‌ڵكه‌كه
هۆشیار بكرێته‌وه و كات و ساتی ئیشكردنی كارگه‌كان دیاریكراوبێت یان
دووركردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان, وه‌ك
فڕۆكه‌خانه‌كان و هێڵه ئاسنینه‌كان.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوو جۆره پیسبوونه هۆكاری ئارامی ژینگه‌ن و پێویسته
له‌سه‌ر وڵاتان سه‌رچاوه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه و به‌رچاوی بگرن و
چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌كرێ هاووڵاتی خۆی
له‌گه‌ڵ رابێنن چونكه, وه‌ك باسمانكرد له زۆربه‌ی وڵاتاندا چاره‌سه‌ریان
زه‌حمه‌ته.
سه‌رچاوه: http://www.zhenga.net/zhengapage.php?id=440&type=babat |
ده‌سته: وتاری جوگرافی | زیادیكرد: kawa (2010-03-22)
| نوسه‌ر: ئه‌ندازیار/ رزگار ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د
|
بینین: 2858
| ریزبه‌ندی: 4.5/2 |
|
|
گه‌ڕان |
|
|
|