3/2/ 2010 - 19:36
سلێمانی/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌كه‌شناسی شاری سلێمانی، رۆژی سێشه‌ممه، رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی
24 كاتژمێری رابردوودا له‌سنوری ناو شاری سلێمانی 17.2 ملیم باران باریوه كه‌كۆی
گشتی باران له‌مساڵدا ده‌گه‌یه‌نێته 565.8 ملم.
سه‌رچاوه‌كه به‌ئاژانسی(ئه‌سوات ئه‌لعێراق)ی وت "ئێمه یه‌ك ملیم به
لیترێك ئاو بۆ یه‌ك مه‌تر موربه‌ع زه‌وی دائه‌نێین”. وتیشی”له‌چاو پاردا ئاستی
بارانبارین زیادی كردووه‌و ده‌توانین بڵێین ناوچه‌كه له وشكه ساڵی رزگاری
بوو، چونكه له‌خوار 500 ملمه‌وه ئێمه به‌وشكه ساڵی دائه‌نێین”.
سه‌رچاوه‌كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی سیسته‌می كه‌شناسی”بارینی
باران له 700 ملیم نۆرماڵه، به‌ڵام له‌خوار 500 ملمه‌وه ده‌بێت به‌وشكه ساڵی،
هاوكات چوار مانگ ماوه باران ببارێت كه‌واته رێژه‌كه ده‌چێته حاڵه‌تی نۆرماڵه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "له‌سنوری قه‌زای قه‌ڵادزێ 594 ملیم‌و له‌پێنجوێن
856 ملیم‌و له‌گه‌رمیان 247 ملیم له‌ماوه‌ی رابردوودا باریوه”.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه
ماوه‌ی دوو رۆژه شه‌پۆلێكی باران بارین ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و
ئه‌مه‌ش وای كرد رێژه‌ی باران بارین له‌چاو ساڵی پاردا به‌رزبێته‌وه.
|