//geonas.at.ua/

جوگرافیناس

پێنجشه‌م, 2024-12-19, 6:21 PM
به‌خێر هاتی میوان | RSS
لیستی پێگه‌

پێشبینی كه‌ش‌



  • ژمێریار

    ئاماده‌بوان: 2
    میوانان: 2
    ئه‌ندامان: 0

    شێوازی چونه‌ژوور

    سه‌ره‌كی » 2010 » 2 » 23 » كه‌شناسیی‌ سلێمانی‌: ئه‌مڕۆ شه‌پۆلی‌ خۆڵبارین به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت
    11:48 AM
    كه‌شناسیی‌ سلێمانی‌: ئه‌مڕۆ شه‌پۆلی‌ خۆڵبارین به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چێت

    سلێمانی‌/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسیی‌ سلێمانی‌، سێشه‌ممه‌، پێشبینیی‌ كرد ئه‌و شه‌پۆلی‌ خۆڵبارینه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ بچێت، هه‌روه‌ك پێده‌چێت نزیكبوونه‌وه‌ی‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی‌ نزمی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست بارانبارینی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌.
    دارا حه‌سن فه‌ره‌ج به‌ ئاژانسی‌ (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی‌ راگه‌یاند "ئه‌و شه‌پۆلی‌ خۆڵبارینه‌ی‌ له‌ دوێنێوه‌ سلێمانی‌‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم‌و عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌ به‌هۆی‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی‌ نزمی‌ هه‌واوه‌ دروستبووه‌ كه‌ له‌ باكوری‌ ئه‌فریقیاوه‌ هاتووه‌‌و به‌ باشوری‌ عێراقدا رووی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌”، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ "بۆته‌ هۆی‌ نزمبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بینین له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ كه‌متر له‌ 100 مه‌تر”.
    به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسیی‌ سلێمانی‌ پێشبینیی‌ كرد "كاریگه‌ریی‌ ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌‌و ئه‌و شه‌پۆلی‌ خۆڵبارینه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ بچێت‌و كه‌ش‌و هه‌وا ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و باشی‌ بچێت”.
    وتیشی‌ "له‌ ماوه‌ی‌ نزیكی‌ داهاتوودا هه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ریی‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی‌ دیكه‌ی‌ نزمی‌ هه‌واوه‌ كه‌ له‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ دێت‌و ده‌بێته‌ هۆی‌ بارانبارین”.
    بینین: 1271 | زیادیكرد: kawa | ریزبه‌ندی: 5.0/1
    كۆی وتاره‌كان: 0
    ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لێدوان بده‌ن
    [ تۆماركردن | ژونه‌ژوور ]
    گه‌ڕان

    رۆژژمێر
    «  2 2010  »
    هه‌ینیشه‌مه‌
    1234567
    891011121314
    15161718192021
    22232425262728

    ئه‌رشیف

    دۆستانی پێگه‌
  • هه‌لی كار


  • Copyright MyCorp © 2024