//geonas.at.ua/

جوگرافیناس

هه‌ینی, 2024-04-26, 6:39 AM
به‌خێر هاتی میوان | RSS
لیستی پێگه‌

پێشبینی كه‌ش‌



  • ژمێریار

    ئاماده‌بوان: 1
    میوانان: 1
    ئه‌ندامان: 0

    شێوازی چونه‌ژوور

    سه‌ره‌كی » 2010 » 3 » 16 » كوردستان
    7:10 AM
    كوردستان

    کوردستان

    لە ویکیپیدیاوە

    باز بدە بۆ: ڕێدۆزی, گەڕان
    نەخشەی کوردستان
    ئاڵای کوردستان
    ناوچە کوردنشینەکان

    کوردستان (بە مانای ناوچەی کوردەکان) ناوچەیەکە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە زۆربەی دانیشتوانی کوردن. کوردستان دەکەوێتە خۆرھەڵاتی تورکیا (باکووری کوردستان)، باکووری عێراق (باشووری کوردستان)، باکووری خۆرئاوای ئێران (ڕۆژھەڵاتی کوردستان) و چەند پارچەیەک لە سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان) و ئازەربایجان و ئەرمینیا. سنووری کوردستان زۆر قورسە دیاری بکرێت، لەبەر ئەوەی‌ ئەو وڵاتانە وەک یەکەیەکی جوگرافی یان نەتەوەیی چاوی لێناکەن، بەڵکو زۆرتر بە ناوچە کوردنشینەکان ناوی لێدەبەن.

    لە ڕوانگەی سیاسییەوە، باشووری کوردستان تەنھا بەشی کوردستانە کە بە شێوەی نێونەتەوەیی وەک پێکھاتەیەکی فیدراڵی سەربەخۆ ناسراوە. کوردەکان لە ئێراندا بە فەرمی وەک کەمایەتی ناسراون، بەڵام لە ڕووی خوێندن بە زمانی کوردی و ئازادی دیکەی نەتەوایەتی بێ بەشن.



    فەرھەنگ و ھونەر

    کلتوری کوردی کۆمەڵێک جیاکەرەوەی کلتوریی تایبەت بە کوردەکانە. کلتوری کوردی میراتی ئەو نەتەوە جیاوازانەیە کە کوردەکانی ئەمڕۆ‌و کۆمەڵگەکەیان پێکھێناوە، بەڵام بە گشتی دوو چینی ناوچەیی (حۆرانییەکان)‌و ئێرانییە کۆنەکان (میدییەکان). لەناو دراوسێکانیا، کلتوری کوردی زۆرتر نزیکە لە کلتوری ئێرانییەوە. بۆ نمونە جەژنی نەورۆز کە یەکەم رۆژی ساڵە، کە لە ٢١ی‌ ئازاردا ئاھەنگی بۆ دەگێڕن کە یەکەم رۆژی مانگی خاکەلێوەی کوردی و یەکەم رۆژی‌ بەھاریشە.

    مۆسیقا

    ھەر لە کۆنەوە گۆرانیبێژە کوردەکان بەسەر سێ‌جۆری کلاسیکی دا دابەشبوون: چیرۆکبێژ، سترانبێژ‌و دەنگبێژ.

    میوزیکێکی تایبەت بە دەباری شازادە کوردەکان نەبووە، لەبری ئەوە، میوزیک لە دانیشتنی شەوانەدا پێشکەش کراوە. چەند شێوازێکی میوزیکی لەسەر ئەم ژانرە دانراون. زۆربەی‌ گۆرانییەکان لە سروشتیاندا ئەفسانەن، بۆ نمونە لاوک کە ھۆنراوەی قارەمانێتی‌یە‌و چیرۆکی قارەمانە کوردەکانی رابردوو، وەک سەڵاحەدین، دەگێڕێتەوە. حەیرانیش ھۆنراوەی خۆشەویستی‌یە کە باس لە ئازارەکانی دابڕان‌و خۆشەویستی بێ‌ئەنجام دەکات. لاوژەش شێوازێکی میوزیکیی ئایینی‌یە‌و پایزۆکیش ئەو گۆرانییانەن کە بەتایبەتی لە پاییزاندا ئەوترێن. گۆرانیی خۆشەویستیی، ئاھەنگ‌و ھۆنراوەی وروژێنەر‌و گۆرانیی تایبەت بە کار‌وفرمانیش زۆر بڵاون.

    سوپا

    وتاری سەرەکیپێشمەرگە


    پێشمەرگە وشەیەکی کوردییە بۆ شەڕکەرە کوردەکان کە ھەندێک بە شەڕکەرانی ئازادی ناویان دەبەن. وشەکە بە مانای "ئەوانەی کە رووبەڕووی مردن ئەبنەوە" دێت‌و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە نزیکەیی لەو کاتەوە ھەیە کە جوڵانەوەی کوردەکان بۆ سەربەخۆیی لە سەرەتای ساڵانی ١٩٢٠ دا دەستی پێکردووە، ئەمەش دوا بەدوای رووخانی ھەردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی‌و قاجاری کە ناوچەکانی کوردستان لەژێردەستیاندا بوو. ھێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی بەرچاویان بینی لەگەڵ ھێزی ھاوپەیمانان لە جەنگی دژی‌ حکومەتی بەعس لە باکوری عێراق.


    زانکۆکانی کوردستان

    بینین: 1302 | زیادیكرد: kawa | ریزبه‌ندی: 0.0/0
    كۆی وتاره‌كان: 0
    ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لێدوان بده‌ن
    [ تۆماركردن | ژونه‌ژوور ]
    گه‌ڕان

    رۆژژمێر
    «  3 2010  »
    هه‌ینیشه‌مه‌
    1234567
    891011121314
    15161718192021
    22232425262728
    293031

    ئه‌رشیف

    دۆستانی پێگه‌
  • هه‌لی كار


  • Copyright MyCorp © 2024