http://geonas.at.ua/

جوگرافیناس

یه‌كشه‌ممه‌, 2017-12-17, 3:02 PM
به‌خێر هاتی میوان | RSS
لیستی پێگه‌

پێشبینی كه‌ش‌



  • ده‌سته‌ی به‌ش
    وتاری جوگرافی [10]

    ژمێریار

    ئاماده‌بوان: 1
    میوانان: 1
    ئه‌ندامان: 0

    شێوازی چونه‌ژوور

    سه‌ره‌كی » وتاره‌كان » وتاری جوگرافی

    ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌

    شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئێمه‌ش وه‌كو هه‌موو شاره‌كانى ترى كوردستان به‌داخه‌وه‌ له‌ رِووى ئابورى یه‌وه‌ نه‌یان هێشتووه‌ وه‌كو پێویست ده‌ركه‌وێت فابرقه‌ و كارخانه‌ و ده‌زگاى دروست كردن و كارى ماشَن سازى تیا نى یه‌ . 

     

     به‌ هۆى ئه‌رزى به‌ پیت و ئاوى زۆر و ده‌شتى شاره‌زووره‌وه‌ ،دارستانى هه‌ورامانه‌وه‌ ، ئابوورى هه‌ڵه‌بجه‌ پشتى به‌ستووه‌  به‌ به‌رهه‌مى حه‌یواندارى و دار و خه‌ڵووز و قامیش و خورى و پێسته‌ و به‌رهه‌مى كشتوكاڵى كه‌ له‌په‌نجاكان و شه‌سته‌كاندا بره‌ویان هه‌بوو وه‌كو (توتن ) . توتنى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ناوبانگ بووه‌ له‌ عێراقدا . ساڵانى زوو هه‌موو كه‌سێك بۆى نه‌بووه‌ تووتن بكات، هه‌ركه‌سێك تووتنى كردبێت به‌قه‌ده‌ر رِووبه‌رى زه‌وى یه‌كه‌ى حسابیان بۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌ه‌ لىَ ى وه‌رگرن . هه‌ر جوتیارێك كه‌ تووتنى كردووه‌ به‌ پىَ ى به‌رهه‌مى خۆى (دۆنم)یان داوه‌تىَ . هه‌ركه‌سێك ئه‌و دۆنمه‌ى نه‌بوایه‌ توتنیان لىَ وه‌رنه‌ئه‌گرت ، ناچار ئه‌بوو بیفرۆشێت به‌ خاوه‌ن دۆنمه‌كان یان ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى ناو شار . كه‌ هه‌ندىَ ده‌وڵه‌مه‌ندى ناو شار هه‌بوو ئیشیان تووتن كرِین و تووتن فرۆشتن بوو وه‌ له‌ ژێره‌وه‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تدا رِێك ئه‌كه‌وتن بۆ مه‌سه‌له‌ى دۆنم ! .له‌ دێر زومانه‌وه‌ دائیره‌یه‌كى تایبه‌تى به‌ توتن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بووه‌ به‌ ناوى (دائیره‌ انحێار الحابجه‌).

     

     له‌ بیرم دىَ چه‌ندین جار توتنێكى زۆریان سوتاندووه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوورى ئه‌و شوێنانه‌وه‌ كه‌ دیارى كراوه‌ بۆ دۆنم و توتن به‌رهه‌م هێنرابوون وه‌كو شاره‌زوور. توتنى شاره‌زوور به‌ پىَ ى تاقیكردنه‌وه‌ى لێبراتۆره‌ تایبه‌تى یه‌كان به‌ توتن به‌ كه‌ڵك نه‌هاتووه‌ . دیاره‌ توتنى باش ئه‌بێت ئاوى سازگا و هه‌واى سازگار و له‌ شوێنێكى سازگاردا بچێنرێت.گه‌رماى شاره‌زوور و ئه‌رزى شاره‌زوور پێچه‌وانه‌ى ئه‌م رِاستیه‌یه‌ . له‌ شاره‌زووردا جگه‌ له‌ حه‌یواندارى ، گه‌نم ، جۆ ، گوڵه‌به‌رِۆژه‌ ، مه‌ره‌زه‌ ، ته‌ماته‌ و په‌تاته‌ و ته‌رِه‌كاڵ زۆر ئه‌كرێت هه‌ر بۆیه‌ خه‌ڵكى شاره‌زوور و هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر جار پێشنیارى ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ كارگه‌ى به‌رهه‌م هێناى ئاوى ته‌ماته‌ له‌ شاره‌زوور دروست بكرێت. ساڵى حه‌فتاكان رِووبه‌رێكى زۆرى ده‌شتى شاره‌زوور ته‌رخان كرابوو بۆ (چه‌نه‌وه‌ر) چونكه‌ ئه‌یان ویست له‌و به‌رهه‌مه‌ سوود وه‌رگرن بۆ دروستكردنى (شه‌كر) ، به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویش سه‌رى نه‌گرت.

     

    یه‌كه‌م كارگه‌یه‌ك به‌ ماشێن كارى كردبێت له‌ لایه‌ن (كه‌مال خه‌فاف)ه‌وه‌ له‌ پیر محمد دامه‌زراوه‌ ئه‌م كارگه‌یه‌ له‌ باتى بیبسى و ساردى یه‌كانى ئێستا چه‌ند جۆرێك ساردى وه‌به‌رهه‌م ئه‌هێنا كه‌ پێیان ئه‌وت (سۆده‌ و سیفۆن) ، كه‌ به‌داخه‌وه‌ زۆرى نه‌خایاند كه‌ ئه‌وه‌ ئاڵ و گۆرِێكى ئابوورى سه‌ره‌تایى بوو له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌ . له‌ دواى ناوه‌رِاستى شه‌سته‌كانیشه‌وه‌ دواى هه‌وڵ و تێكۆشانێكى زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكى تێكۆشه‌ر و هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بینایه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ كرایه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ماشێنى گه‌وره‌ و نایاب و نوێیان بۆ هێنا بۆ پاك كردنه‌وه‌ى توتن ناویان نا ( معمل التنقیح تبخ الحلبجه‌)، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ كاتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌و كارگه‌یه‌ش وه‌كو هه‌موو شته‌كانى ترى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامى یه‌وه‌ وه‌كو ده‌ستكه‌وت تاڵان كرا.  

     

                                                                                              نوسینى : شێخ على 



    سه‌رچاوه‌: http://hallabja.com/index.php?option=com_content&view=article&id=89:2008-08-16-13-53-31&catid=36:2008-08-02-11-25-35&Ite
    ده‌سته‌: وتاری جوگرافی | زیادیكرد: kawa (2010-03-15)
    بینین: 1383 | ریزبه‌ندی: 0.0/0
    كۆی وتاره‌كان: 0
    ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لێدوان بده‌ن
    [ تۆماركردن | ژونه‌ژوور ]
    گه‌ڕان

    دۆستانی پێگه‌
  • هه‌لی كار


  • Copyright MyCorp © 2017