http://geonas.at.ua/

جوگرافیناس

هه‌ینی, 2017-10-20, 3:30 PM
به‌خێر هاتی میوان | RSS
لیستی پێگه‌

پێشبینی كه‌ش‌



  • ده‌سته‌ی به‌ش
    وتاری جوگرافی [10]

    ژمێریار

    ئاماده‌بوان: 2
    میوانان: 2
    ئه‌ندامان: 0

    شێوازی چونه‌ژوور

    سه‌ره‌كی » وتاره‌كان » وتاری جوگرافی

    جوگرافیاى ناو شارى هه‌ڵه‌بجه‌

    كه‌ دیار بوو به‌ پىَ ى جوگرافیاى شار گه‌رِه‌كه‌كان له‌ خه‌ڵكى لادێكانى ده‌ور و به‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ دروست ئه‌بوون، زۆربه‌ى خه‌ڵكى كانى عاشقان و ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌ خه‌ڵكى گونده‌كانى كۆكۆیى و چنار و مۆردین و تریفه‌ و سه‌رچاوه‌ى باوه‌ كۆچه‌ك بوون ، هه‌رچى له‌ گه‌رِه‌كى رِێگه‌ى بامۆك و كانى شێخ هه‌یه‌ خه‌ڵكى گونده‌كانى (سازان و لمه‌ و پێگه‌ و كۆساوا و نه‌یجه‌ڵه‌ و بۆینه‌)، هه‌رچى له‌ گه‌رِه‌كى رِێگه‌ى عه‌نه‌ب و ته‌قته‌قانن خه‌ڵكى گونده‌كانى (عه‌نه‌ب و بیاوێڵه‌ و ده‌ره‌شیش و تاوێره‌ و هاوار و گونده‌كانى هه‌ورامان ) بوون . گه‌رِه‌كى (جێگه‌ ته‌یاره‌ و  كانى كوێره‌ و خوارى هه‌ڵه‌بجه‌) خه‌ڵكى گونده‌كانى شاره‌زوورن. گه‌رِه‌كى شێخ سمایل كه‌ به‌ناوى سه‌رقه‌برانى شێخ سمایله‌وه‌ ناو نراوه‌ خه‌ڵكى گونده‌كانى نه‌ورۆڵین وه‌كو گونه‌ و سه‌را و هانه‌ سوره‌ و پریس و هانه‌ ژاڵه‌ و حه‌سه‌ن ئاوا .

     

     خانوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى كۆن زۆریان به‌ شێوه‌یه‌كى هه‌نده‌سى و رِێك و پێك دروست نه‌كرابوون، رِووپێوى خانووه‌كان زۆربوون ، ماڵى وا هه‌بووه‌ چه‌ند خێزانێكى تیا هه‌بووه‌ ، ماڵ هه‌بووه‌ خۆیان و چه‌ندین كرێچى له‌ حه‌وشه‌یه‌كدا بوون . ئه‌و كاته‌ پانكه‌ و موبه‌رِیده‌ و سه‌لاجه‌ نه‌بوو له‌ عه‌بابه‌یلێ وه‌ به‌فریان ئه‌هێنا چونكه‌ به‌ زستان چاڵه‌ به‌فره‌كانى سه‌ر شاخه‌ به‌رزه‌كانیان پرِ ئه‌كرد له‌ به‌فر به‌ هاوین به‌ قاڵبى گه‌وره‌ به‌سوارى ووڵاخ ئه‌یان هێنا بۆ ناو شار. 

     

    له‌ باتى سه‌لاجه‌ گۆزه‌  شه‌ربه‌ و هه‌رزاڵه‌یان به‌كار ئه‌هێنا. هاوین هه‌موو خێزانه‌كان هه‌ریه‌كه‌ له‌ ناو (چیخ)ى خوَیدا ئه‌خه‌وتن گوێیان له‌ ده‌نگى یه‌كترى بوو ، له‌ كاتى كاره‌سات و رِووداوى ناخۆش و نه‌خۆشیدا به‌ ده‌م یه‌كه‌وه‌ بوون. ژیانى ئه‌و كاته‌ تام چێژێكى تایبه‌تى هه‌بوو. خه‌ڵًكى هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌موو به‌ گشتى دڵفراوان و دڵ ئارا بوون بۆ میوان دارى خه‌ڵكێك كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وه‌ هاتبێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ زۆر كه‌س له‌ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئێستا له‌ بنه‌رِه‌تدا خه‌ڵكى شاره‌كانى ترى كوردستان بوون ، به‌هۆى وه‌زیفه‌ و پۆلیسى و كاسبى یه‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و بارو دۆخه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ رِۆمانسى یه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ واى لىَ كردوون كه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بمێننه‌وه‌ و پاش خانه‌نشین بوونیش خه‌ریكى كه‌سابه‌ت بن له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ به‌ هۆى ژن و ژن خوازى یه‌وه‌ ئه‌وانه‌ بوون به‌ خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ى ئه‌سڵ. 

     

     هه‌میشه‌ ده‌رگاى ماڵه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رِووى میواندا ئاوه‌ڵه‌ بووه‌ ،هه‌میشه‌ له‌ پێشوازى میواندا بوون له‌كاتى خۆشى و ناخۆشى دا ، رِووداوه‌كانى مێژووى شه‌سته‌كان و حه‌فتاكان به‌ڵگه‌ى زیندووى ئه‌م رِاستى یه‌ن هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌شه‌ هه‌تا ئێستا (ئوتێل) له‌ شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و هه‌میشه‌ توشى شكست هاتووه‌. چه‌ندین ئوتێل كراونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌وانه‌ (ئوتێلى كه‌ریم شاسوار ، ئوتێلى موسته‌فاى حاجى حه‌مه‌ رِه‌ش ، ئوتێلى حاجى فه‌ره‌ج ، ئوتێلى حاجى حه‌مه‌ ێاڵح) ئه‌مانه‌ هه‌مووى هه‌رچه‌نده‌ نیشانه‌ى پێشكه‌وتنى شارستانى یه‌تى هه‌ڵه‌بجه‌یان پێوه‌ دیار بوو به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا هه‌موویان ناچار ئه‌بوون دایبخه‌ن.

     

    كاره‌با زۆر دره‌نگ هاته‌ هه‌ڵه‌بجه‌. له‌ بیرم دىَ له‌ سه‌ر جاده‌ى گشتى كه‌ به‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌رِوات به‌ره‌و سه‌را و دائیره‌كانى ئێستا له‌م به‌رو ئه‌وبه‌رى جاده‌كه‌ دره‌ختى گه‌وره‌ هه‌بوو زۆر له‌و دره‌ختانه‌ (توو) بوون، ئێواران(كه‌نناسه‌كان) چراى فانۆزیان به‌ دره‌ختاكاندا هه‌ڵئه‌واسى بۆ ئه‌وه‌ى شار رِووناك ببێته‌وه‌، مه‌سروفى چراكان له‌ سه‌ر دائیره‌ى شاره‌وانى بوو وه‌ له‌ ساڵى په‌نجاكاندا كاره‌با هاتووه‌ته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ .

     

     له‌ چله‌كان و له‌ په‌نجاكاندا كۆمه‌ڵى كورده‌وارى له‌ قۆنافى (فیۆداڵیدا) بوو یانى له‌ قۆناغى ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا بوو ، بارى ئابوورى ووڵات زۆر نزم بوو ،  پاره‌ له‌ده‌ستى هه‌موو كه‌سدا نه‌بوو ، ئاغا و ده‌ره‌به‌گ و هه‌ندىَ خانه‌دان ۆ كاسبى ناوشار  ئابوورى ووڵاتیان قۆرخ كردبوو . ماشێن و سه‌یاره‌ و تراكتۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌بینرا، هاتووچۆ له‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ ووڵاخ بوو، كه‌م جاده‌ هه‌بوو قیرتاو كرابێت ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كى كۆن و شپرزه‌ و نارِێك و پێك. میوانانى ده‌ره‌وه‌ى شار زۆربه‌یان له‌ ماڵه‌ به‌گزاده‌كان و له‌ مزگه‌وت ئیسراحه‌تیان ئه‌كرد.  باوى حه‌یوان دارى و مه‌رِو ماڵات و ووڵاخ دارى بوو له‌ باتى سه‌یاره‌ى ئێستا (گوىَ درێژ و ئێستر و ئه‌سپ)یان به‌كار ئه‌هێنا بۆ شاره‌كانى وه‌كو خانه‌قین و كرماشان و سنه‌ و سه‌قز ....هتد 

     

    كرِین و فرۆشتنى دار و خه‌ڵووز و قامیش بره‌وى هه‌بوو. چونكه‌ هه‌موو ماڵىَ بۆ خۆى نانى ئه‌كرد وه‌كو ئێستا نانه‌وا زۆر نه‌بوو بۆ زستانیش سۆپاى دار به‌كار ئه‌هات ، له‌ ساڵى 1956 كاتىَ عمر على موته‌سریفى سلێمانى بوو بۆ یه‌كه‌م جار نانه‌واخانه‌ى حكومى و دائیره‌ى (اعاشه‌)له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.              

                                                                                

                    

                                                                                              نوسینى : شێخ على 

     



    سه‌رچاوه‌: http://hallabja.com/index.php?option=com_content&view=article&id=93:2008-08-16-14-02-37&catid=36:2008-08-02-11-25-35&Ite
    ده‌سته‌: وتاری جوگرافی | زیادیكرد: kawa (2010-03-15)
    بینین: 1387 | ریزبه‌ندی: 0.0/0
    كۆی وتاره‌كان: 0
    ته‌نها ئه‌ندامان ده‌توانن لێدوان بده‌ن
    [ تۆماركردن | ژونه‌ژوور ]
    گه‌ڕان

    دۆستانی پێگه‌
  • هه‌لی كار


  • Copyright MyCorp © 2017