http://geonas.at.ua/

جوگرافیناس

هه‌ینی, 2017-10-20, 3:31 PM
به‌خێر هاتی میوان | RSS
لیستی پێگه‌

پێشبینی كه‌ش‌



  • ژمێریار

    ئاماده‌بوان: 2
    میوانان: 2
    ئه‌ندامان: 0

    شێوازی چونه‌ژوور

    شه‌پۆلێكی تری باران بارین بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ باران له‌ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ و شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌مه‌ (27-28-29ی 3- 2010) له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و كه‌ركوك و سلێمانی به‌ بڕێكی باش ببارێت له‌ نێوان (10-30)ملیم، به‌ بڕێكی كه‌متریش له‌ شاری دهۆك. خوایه‌ بارانی خێر و ره‌حمه‌ت بێت.
    بینین: 926 | زیادیكرد: kawa |به‌روار: 2010-03-24 | لێدوان (0)

    ده‌زگا كه‌شناسیه‌كان وا پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ رۆژانی داهاتوو دا شه‌پۆلێكی باران بارین روو بكاته‌ هه‌رێمی كوردستان. به‌ پشتیوانی خوا رۆژانی هه‌ینی به‌رواری 26-2 تاوه‌كو سێشه‌ممه‌‌ به‌رواری2-3 شه‌پۆلی باران بارین هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه.سه‌رجه‌م بڕی بارانی پێشبینی كراو له‌ماوه‌ی ناوبراو دا بریتییه‌ له‌ 53.6 ملم له‌ شاری دهۆك كه‌ به‌رزترین بڕه‌ پاشان كه‌ركوك 42 ملم، هه‌ولێر 38 ملم سلێمانیش 30.4 ملم. به‌م شێوه‌یه‌ به‌ پشتیوانی خوا ئه‌مساڵ به‌ ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌ترسی وه‌شكه‌ ساڵی ده‌ربازی ده‌بێ.
    مامۆستا : ئازاد گه‌ردی. هه‌ڵگری ماسته‌ر له‌ جوگرافیای ئاو و هه‌وا.   ‌‌
    بینین: 832 | زیادیكرد: kawa |به‌روار: 2010-02-24 | لێدوان (0)


    سلێمانی‌/ ئه‌سوات ئه‌لعیراق: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسیی‌ سلێمانی‌، سێشه‌ممه‌، پێشبینیی‌ كرد ئه‌و شه‌پۆلی‌ خۆڵبارینه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ بچێت، هه‌روه‌ك پێده‌چێت نزیكبوونه‌وه‌ی‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی‌ نزمی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست بارانبارینی‌ لێبكه‌وێته‌وه‌.
    دارا حه‌سن فه‌ره‌ج به‌ ئاژانسی‌ (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی‌ راگه‌یاند "ئه‌و شه‌پۆلی‌ خۆڵبارینه‌ی‌ له‌ دوێنێوه‌ سلێمانی‌‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێم‌و عێراقی‌ گرتۆته‌وه‌ به‌هۆی‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی‌ نزمی‌ هه‌واوه‌ دروستبووه‌ كه‌ له‌ باكوری‌ ئه‌فریقیاوه‌ هاتووه‌‌و به‌ باشوری‌ عێراقدا رووی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌”، رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و شه‌پۆله‌ "بۆته‌ هۆی‌ نزمبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ بینین له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ بۆ كه‌متر له‌ 100 مه‌تر”.
    به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسیی‌ سلێمانی‌ پێشبینیی‌ كرد "كاریگه‌ریی‌ ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه‌‌و ئه‌و شه‌پۆلی‌ خۆڵبارینه‌ له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند كاتژمێری‌ داهاتوودا به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ بچێت‌و ك ... درێژه‌
    بینین: 862 | زیادیكرد: kawa |به‌روار: 2010-02-23 | لێدوان (0)

    گه‌ڕان

    رۆژژمێر
    «  10 2017  »
    هه‌ینیشه‌مه‌
          1
    2345678
    9101112131415
    16171819202122
    23242526272829
    3031

    ئه‌رشیف

    دۆستانی پێگه‌
  • هه‌لی كار


  • Copyright MyCorp © 2017